سالار مەحمود  بۆ زایەڵە: باشترە کورد جەختبکاتەوە لە رێکەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەتی ئایندەی عیراق نەک پۆست

(0) / / گفتگو / زایەڵە سالار مەحمود عێراق


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سالار مەحمود  ئەندامی پێشوی  پەرلەمانی  عێراق  لە فراکسیۆنی  یەکێتی  نیشتیمانی  کوردستان لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند،    داخوازی ئێستای کورد لە بەغدا ھەمان داخوازی پێش ١٢ ساڵە، باشترە کورد جەختبکاتەوە لە رێکەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەتی ئایندەی عیراق نەک پۆست.

ڕاشیگەیاند: پارتی  یا دەستبەرداری پۆستی سەرۆککۆمار بێ یان بەمیکانیزمی ٢٠١٨ بچێتە ھەڵبژاردنەوە. چونکە بە رێکەوتنی سێ قۆڵی زیانی سیاسی کرد و شکستی ھاوپەیمانیەکەش داخوازیە حزبیەکانی لاوازتر کردوە.

وتیشی، حەلبوسی دەیەوێت پارتی بەکاربھێنێ بۆ مانەوەی خۆی وەک سەرۆک پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەش دا؛ خەڵکی کوردستان پشتیوانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغدا ناکات ئەگەر بۆ پرسی گوزەران و ژیان و نیشتمان نەبێت. کورد با دڵخۆش نەبێ کێ ئەبێتە سەرۆک وەزیرانی عیراق. ھەموویان تاقیکراونەتەوە کە یەک دیدگایان ھەیە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان و میکانیزمی چارەسەری کێشەکانی.

ڕونیشیکردەوە، وەکو حزب یەکێتی لە بەغدا پێگەی بەھێزترە لە پارتی، بەڵام بەگشتی کورد پێگەی لاوازە لەبەرامبەرلایەنەکانی تر. کورد لە شیعە و سونە زیاتر پەرتبوە. دۆخی عیراق پێش کشانەوەی سەدر خراپ بوو، دوای کشانەوەیان خراپتر بوە. رووداوەکان سەلماندیان کە عیراق نابێتە دەوڵەتێکی مەدەنی و حوکمڕانیەکەی ھەرگیز نابێتە دیموکراسی. ژینگەی سیاسی عیراق رێز لەمافی گەلی کورد ناگرێت.کورد ناچارە خۆی ببەستێتەوە بە بەغداوە. لە ئاستی ناوەوە و دەرەوەش پێگەی بەغدا لە ھەرێم زۆر بەھێزترە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم