پلەدارێکی سەربازی لە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا
/
کردستان
/
زایەڵە
پێشمەرگە
ئۆتۆمبێلی سەربازی
هاتوچۆ
زایەڵە - ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەرگە وەرگەڕاو پلەدارێکی سەربازی گیانی لەدەستدا.
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەمە لەسەر ڕێگای کەلار - کفری و نزیک ناحییەی سەرقەڵائۆتۆمبێلێکی سەربازی لەجۆری لاندرۆزەر وەرگەڕاو سەرنشینێک کە پلەی عەمیدە لە بەشی حەرەکاتی وەزارەتی پێشمەرگە بەناوی ( ئاری محمد توفیق ) لەدایکبووی 1970 دانیشتووی شاری سلیمانی گیانی لەدەستدا.
ناوبراو وتیشی، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: