حكومەتی هەرێم ڕاگرتنی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێتی ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە ئینتەرنێت حكومەتی هەرێم


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ یەك شەممە فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕایگەیاند ،   لە رۆژی دووشەممە لە سەعات ٦:٣٠ خولەك تاوەكو ١٠:٣٠ـی بەیانی، هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بۆ ڕێگریكردن لە دیاردەی گزیكردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی، لە رۆژی دووشەممە ٢٧ـی ئەم مانگەوە، لە سەعات٦:٣٠ خولەك تاوەكو ١٠:٣٠ـی بەیانی، سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان ڕادەگرێن.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم