كازمی لە تاران: لەسەر هێوركردنەوەی ناوچەكە رێككەوتین

(0) / / عراق / زایەڵە کازمی رەئیسی تاران


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران سەبارەت بە ئارامیی ناوچەكە پشتڕاست كردەوە.

كازمی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ رەئیسی رایگەیاند: رێككەوتن لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، جگە لە پەرەپێدانی بەرنامەیەك بۆ پشتیوانیكردن لە سەردانیكارانی ئەربەعینییە، ئاماژەی بەوەدا : كە پێشتر ڤیزا لە فڕۆكەخانەكانی عێراق هەڵگیرابوو ئێستاش لە چەند هەفتەی رابردوودا لە ناو سنوورە وشكانییەكان هەڵگیرابووە و لە هەندێك سنووری تردا .

ئاماژەی بەوەدا: كە رێككەوتن لەسەر هێوربوونەوە لە ناوچەكە و كاری جددی بۆ پشتیوانی لە ئاگربەست لە یەمەن و كۆتاییهێنان بە شەڕ تێیدا.