سەرۆك كۆماری ئێران: گەل و حكومەتی عێراق لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا لە ئێمە نزیكترینن

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی ئێران عێراق کازمی تاران


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە جەختی كرد كە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تاران خاڵی وەرچەرخانە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان دوو وڵاتدا.

رەئیسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ كازمی رایگەیاند: پەیوەندی لەگەڵ عێراق پەیوەندییەكی ئاسایی نییە، بەڵكو پەیوەندییەكی قووڵ و سەرنجڕاكێشە لە مێژوودا كە لە رۆشنبیری و بیروباوەڕەوە سەرچاوەی گرتووە، هەروەها ئیرادەیەك لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە بۆ گەشەكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێمە بۆ بەرزكردنەوەی كاركردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دەبینین كە گەلی عێراق و حكومەتی عێراق لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا لە ئێمە نزیكترینن.

وتییشی: باس لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانی و سیاسی و ئابوورییەكان كرا، ئێمەش جەختمان لە گرنگی جێبەجێكردنیان كردەوە.