بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری لە سلێمانی دەستی لەکارکێشایەوە
(0) /
زایەڵە - د داهات حەوێزی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ۳ ساڵ لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن (جمهوری سلێمانی) ئەمڕۆ وازم له پۆستەکەم هێنا و دەستم لەکارکێشایەوە.
وتیشی، سوپاس بۆ متمانە و پاڵپشتی بەردەوامی د.صباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.زۆر سوپاس بۆ گشت کارمەندان و پزیشکان کە هاوکاری باشیان کردم لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکەم.
داوای لێبوردن ئەکەم لە هەر کەمتەرخەمی و کەموکوڕتیەک لە ماوەی ئەرکەکەمدا.انشالله بەردەوام ئەبم لە خزمەتی نەخۆشان و چارەخوازان.پشت بەخوا لە ئایندەییەکی نزیکدا پڕۆژەیەکی جوانمان دەبێت بۆ یارمەتیدانی نەخۆشانی کەمدەرامەت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: