پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە‌‌‌‌: پارەی پێویست بۆ موچە لەبەردەسته

(0) / / گفتگو / زایەڵە عەلی حەمە ساڵح موچە پارە


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پارەی پێویست بۆ موچەی مانگێک ٦٢٠ ملیۆن دۆلارە، هاوپەیمانان( ٢٢ ملیۆن دۆلار)  دابیندەکەن و راستەوخۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت .

وتیشی، پارەی پێویست بۆ موچە کە حکومەتی هەرێم دابینی دەکات ٥٩٨ ملیۆن دۆلارە، داهاتی نەوت بۆ موچە بەکاردێت٥٠٠ ملیۆن دۆلارە بەردەستە.  داهاتی ناوخۆ نزیکەی ٢١٨ ملیۆن دۆلارە ، بۆ موچە ٩٨ ملیۆن دۆلارە دەبێت٤٢ ملیۆن دۆلار داهاتی سلێمانی بێت، ٥٦ ملیۆن دۆلار داهاتی هەولێر. ئێستا بۆ موچەی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ داهاتی پێویست لەبەردەستەو پێویستە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات .

ئامادەکردنی‌- کامەران کەریم