بانکى رافیدەین : 100 مووچە وەک قەرز دەدەینە فەرمانبەران

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری کوردستان رافیدەین


May 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکى رافیدەین خشتەى ئەو قەرزانەى بڵاوکردەوە کە بە فەرمانبەران و هاوڵاتییانى دەدات، لەناویاندا قەرزێکى 100مووچەیى هەیە کە دەیداتە ئەو مووچەخۆرانەى لەرێگەى بانکەکەوە مووچەکانیان بەبانکیکردوە.

بانکى رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، 100مووچە وەک پێشینە دەدەنە مووچەخۆران و بە 180مانگ لێیان وەردەگرنەوە.

بانکەکە روونیکردووەتەوە، پێشینەى 20تاوەکو 40 ملیۆن دینار بۆ کڕینى ئۆتۆمبێل، 75 تاوەکو 105 ملیۆن دینار بۆکڕینى یەکەى نیشتەجێبوون دەدەنە فەرمانبەران و خانەنشینان.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قەرزەکە بە 180مانگ لە فەرمانبەران بەسودى 4% تاوەکو 10% لێیان وەردەگیرێتەوە و مەرجى پێدانى پێشینەکانیشى بەستووەتەوە بە بەبانکیکردنى مووچە لە بانکەکە.

کامەران کەریم