تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت

(0) / / کردستان / زایەڵە تاقی کردنەوە کوردستان خوێندن


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بە بەشداری ١٠٧ ھەزار و ١٣٥ خوێندکار بە ھەموو بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستان بە ‌ڕێوە دەچێت.

لەو بارەیەوە سامان سیوەلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دووشەممە یەکەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەییە لە ھەرێمی کوردستان بە ھەموو بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی، کە ١٠٧١٣٥ خوێندکار تێیدا بەشدار دەبن و بەسەر ٢١٧٥ ھۆڵی ئەزموونی دابەش کراون".

وتیشی، ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیدارەی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ھەماھەنگ بن و ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ھاوڕا بن و ناونیشانی ھۆڵە ئەزموونییەکان بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبا بدەن تا لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان کارەبایان بۆ فەراھەم بکەن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم