كۆڕبه‌ندیB2Bی ئێران و هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت
(0) /
زایەڵە - كۆڕبه‌ندیB2Bی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق له سلێمانی به به‌شداری نزیكه‌ی 30 كۆمپانیای دانش بونیان (بنه‌ما زانیاری) ی ئێرانی، به‌ڕێوه‌دەچێت.
له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی، كۆڕبه‌ندی B2B له نێوان 30 كۆمپانیای دانش بونیان (بنه‌ما زانیاری)ی ئێرانی له بواره جیاوازه‌كانی پزیشكی و ته‌ندروستی، ئای تی، ئه‌له‌كترۆنیات، نانۆته‌كنه‌لۆجی، موادی كیمیایی، كانزا، په‌روه‌رده و فێركردن، خزمه‌تگوزاری و...هتد و هاوتاكانیان له هه‌رێمی كوردستان له رۆژی دووشه‌مه به‌رواری 4ی ته‌مووزی 2022ی زاینی له ئوتێل تایتانیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خوازیاران ده‌توانن بۆ ئاگاداربوون له لیستی ناو و بواری چالاكی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان و هه‌روه‌ها خۆتۆماركردن له‌م ئیڤێنته گرنگه‌دا سه‌ردانی ئه‌م سایته‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
https://ihitb2b.com/ku/iraq/2022-july/
تێبينيێك بنێرە: