ئێران دووەم مووشەکی هەڵگری مانگی دەستکردی هەناردە بۆشایی ئاسمان کرد

(0) / / ایران / ئێران موشەک مانگی دەستکرد


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئێران بڵاویان کردەوە کە ئەو وڵاتە بە سەرکەوتوویی مووشەکی هەڵگری مانگی دەستکردی هەناردە بۆشایی ئاسمان کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکان، وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە ئەو موشەکە بە ناوی "زولجەناح" بۆ مەبەستی زانستی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە.

ئەحمەد حسێنی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، ئێران بە سەرکەوتوویی توانی دووەم مووشەکی هەڵگری مانگی دەستکرد بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی، بنێرێتە بۆشایی ئاسمان

 وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە کە مووشەکەکە سێ بەشی هەیە: دوو بەشی لە سووتەمەنی ڕەق و یەک بەشیشی لە سوتەمەنی شل پێکهاتووە.

ئەمە دووەم مووشەکی تایبەت بە مانگە دەستکردەکانە کە ئێران تاقیدەکاتەوە..

لە مانگی نیسانی ساڵی 2020، سوپای پاسدارانی ئێران یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازی بە ناوی "نوور-1"ـی تاقیکردەوە.