بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی جوتیار گەنم


May 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە زایەڵەی  راگەیاند، ساڵانە لە کۆتایی مانگی ئایار و سەرەتای مانگی حوزەیران دەست بە دروێنەکردنی گەنم دەکرێت، و لە ئێستاشدا لە سایلۆکان ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت. 

ئاماژەی بەوەش کرد، هاوشێوەی ساڵی رابردوو، بۆ هەر تەنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار دانراوە.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، باسی لەوەش کرد، ساڵی رابردوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق بڕی 500 هەزار تەن گەنمی جوتیارانی وەرگرت لەو بڕە 230 هەزار تەنی سلێمانی تێدابوو.

وتیشی، ئەمساڵ دەمانەوێت وەرگرتنی گەنم ئازاد بکرێت و بە رێژە نەبێت، ئەگەر نا بکرێت بە نزیکەی 700 هەزار تەن.

کامەران کەریم