وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران: هەموو هەوڵە گوماناوییەکان بۆ بەستنی هێرشەکەی هەولێر بە ئێران ڕەتدەکەینەوە

(0)


Feb 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد هەر جۆرە هەوڵدانێکی گوماناوی بۆ بەستنی هێرشەکەی هەولێر بە ئێرانەوە ڕەت دەکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دایە ئەوەی بڕێ هەواڵی چەواشە و دەنگۆی ناڕاست لە سەر هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بڵاو بووەتەوە و وتی کە هەمووی ئەم هەواڵ و دەنگۆیانە بە توندی ڕەت دەکرێتەوە.

وتیشی هەرجۆرە هەوڵدانیکی گوماناوی بۆ بەستنی ئەم هیڕشە بە ئێرانەوە بە توندی شەرمەزار دەکەیین.

خەتیب زادە وتی کە ئەم جۆرە هەوڵانە زۆر جێ گومانە و دەبێت حکوومەتی عێراق ڕێکاری پێویست بۆ پێوەشوێنگرتن و بەگژداچوونی کردەوەی لەم جۆرە  بگرێتە بەر.

هەروەها جەختی کرد: ئێران ئارامی و سەقامگیری عێراق بە فەکتەرێکی گرینگ بۆ ناوچەکە و دراوسێکان دەزانێت و دژ بە هەر جۆرە کردەوەیەکە ئارامی و ئاسایشی عێراق تێک بدات.