یەك ملیار و ٤٢٥ ملیۆن دینار بۆ گەنمی جوتیارانی گەرمیان خەرجكرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سایلۆ کەلار گەنم


Jun 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سایلۆی كەلار بەردەوامە لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و تائیستا نزیكەی ٤٨٠ جوتیار گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆكە كردوە.

كاروان ڕەئوف بەریوەبەری سایلۆی كەلار بەزایەڵەی  ڕاگەیاند ٫  تائیستا ١٢ هەزار و ٥٠٠ تۆن گەنمی ٤٨٠ جوتیاری سنورەكە وەرگیراوە,پیشبینی دەكەن كەتا كۆتایی كاتی وەرگرتنی گەنم نزیكەی ١٥ تۆنی گەنمی جوتیارانی گەرمیان وەربگیریت.

لەبارەی خەرج كردنی پارەی گەنمی جوتیاران  بەریوەبەری سایلۆی كەلار وتی ٫ ئەمڕۆ دوو شەمە چەكی یەك ملیار و ٤٢٥ ملیۆن دیناریان بۆ خەرجكراوە بۆ ئەوەی بیدەن بەو جوتیارانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆ كردوە,و پیشتریش بەدوو قۆناغ ٩٨٥ ملیۆن دینار دراوە بەجوتیاران.

بەڕێوەبەری سایلۆی كەلار ڕونی كردەوە ٫ هەر ئەمرۆ لەلایەن وەزارەتی بارزگانی عیراقەوە پێیان راگەیانراوە كە بەشێك لەو گەنمەی وەریان گرتوە رەوانەی كارگەی ئاردەكانی سلیمانی بكەن,بۆیە ئەمرۆ نزیكەی هەزار تۆن گەنم ڕەوانەی سلیمانی دەكرێت.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم