هاتوچۆی گەرمیان: لە چوار ڕووداوی هاتووچۆ پێنج کەس بریندار بوون

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان ڕووداو هاتوچۆ


Jun 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە چوار ڕوداوی هاتووچۆی جۆراو جۆردا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان پێنج کەس برینداربون و لێکۆڵینەوە لەڕوداواکان دەستی پێکردوە.

ئەمڕۆ (سێ شەمە ) لە قەزای کەلار چوار ڕوداوی هاتوچۆ ڕویدا کە تێیداا پێنج  کەس بریندار بوون بەشێوەیەک ڕوداوی یەکەم لە نزیک گوندی (بەرلوت ) ڕویدا ئۆتۆمبیلێکی جۆری (نیسان ناڤارا) وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندار بوو، ڕوداوی دووم لە ناوشاری کەلار ڕێگای پشێنەی شار (حەولی ) ڕویدا، ڕوداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێک لە جۆری( نیسان ئاڵتیما و ماتوڕسکیلێک سێ تایە  ) رویدا، تێیدا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە و سەر نشینێکی بریندار بوو.

پاشان ڕوداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە ناو شاری کەلار  ڕویدا کە تێدا  ئۆتۆمبێلی (مینی کوپەر تایبەت )کۆنتڕۆڵی لەدەستداوەو خۆی کێشاوە بەستونێکی کارەبادا و لە ئەنجامی ڕوداوەکە سەرنشینێکی بریندار بوو، ڕوداوی چوارەم لە ڕێگای گوندی"کانی ماسی " ڕویدا کە ئۆتۆمبیلێکی لە جوری (نیسان پیک ئاب ) وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندار بوو، سەرجەم بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە کەلار و تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لەڕووداوەکە دەست پێکردوە

ئامادەکردنی- کامەران کەریم