توێژەرێکی دەرونی زۆربونی تاوانە کۆمەڵایەتیەکان بۆ زایەڵە ڕوون دەکاتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە دەروونی توێژەر کۆمەڵایەتی


Jul 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، هەستیار عەلی  توێژەری دەرونی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند ، هۆکارەکانی زۆربونی تاوانە کۆمەڵایەتیەکان لەناو کۆمەڵگادا زۆرن هەندێکیان خودین و پەیوەندی بەکەسەکە خودی خۆی هەیەتی، هەندێکیشیان پەیوەندی بەکۆی پرۆسەی ژیانی کۆمەڵگا خۆیەتی ، یەکێک لەهۆکارەکان بێکارییە و خراپی  بارودخی دارایی بەهەمان شێوەهۆکارێکی زۆر گرنگە من ناچمە ناو ووردەکاریەکەوە، سۆشیال میدیا بەشێوازێکی گشتی ڕۆڵێکی سلبی دەگێڕێت لەناو کۆمەڵگادا ، هۆکارێکی زۆر بەهێزە بۆزۆربونی ڕێژەی تاوانەکان بەئاسایی ئەم شتانە تێدەپەڕێ بەسەر سۆشیال میدیا هەربۆیە ڕۆلێکی سلبی  هەیە.

وتیشی، بەداخەوە نزمی ئاستی هۆشیاری تاکەکان یەکێکە لەهۆکارە زۆر بەهێزەکان  بەپێی زۆربەی ئامارەکان ئەوکەسانەی تاوانێک ئەنجام دەدەن زیاتری ئەوانەن لەهەر بوارێک لە بوارەکان  کە بێ بڕوانامەن بەرزی ئاستی هۆشیاری کەسەکە زۆر کاریگەری دروست دەکات لەسەر جۆری چۆنیەتی تاوانەکان ، پەروەردەش هۆکارێکی بەهێزە .

ڕونیشیکردەوە، هەنگاوێکی باشە حکومەت کڕین و فرۆشتنی چەک قەدەغە دەکات لەوەباشتر دەبێت ئیش بکەین لەسەر ئەوەی  عەقڵ و پەروەردە و  فکری خێزانەکانی کۆمەڵگای ئێمە، دەبێت ئەو قەناعەتە لای تاکی ئێمە دروست بکەین  کەهەمومان هەوڵ نەدەین  بۆئەوەی ببین بەچەکدار ، پێیان بڵێین خزمەت کردنی نیشتیمان  لەهەموو سێکتەرەکان پێویست، لەزۆربەی سێکتەرەکان حوکمڕانی شکستی هێناوە، خەڵک بەئازادانە چەک هەڵدەگرێ ، بەئازادانە سەرانە لەخەڵک دەستێنێ و زۆڵم لەخەڵک دەکات .

باسی لەوەشکرد، ئەگەر بمانەوێت چارەسەری بنەڕەتی بکەین دەبێت ئاوا دەست پێ بکەین  هەندێکی هەنوکەییە هەندێکی تر دوورمەودایە، دەکرێت پلانی دوور مەودای بۆ دابنێین،بۆپلانی دوور مەوداکان دەبێت لەسێکتەری پەروەردەوە دەست پێ بکەین ، لەباخچەو قوتابخانە و خوێندنگاکان دەست پێ بکەین، ساڵانە ئاستی هۆشیاری  مامۆستاکان لەهەموو ڕویەکەوە  بەرز بکەینەوە بەکردنەوەی خول و دەورات، گرنگی تایبەت بدرێت بەقوتابخانەکان بەخوێندکاران و ژیانیان بەکەموکوڕیان.

هێمای بەوەشکرد، ئەرکی حکومەت گرنگیبەسێکتەری پەروەردە بدات بۆزیادکردنی ئەوبابەتانەی کاریگەریان هەیە بۆداهاتوو  لەبواری  خۆشەویستی نیشتیمان و هاوڕێ و دایک و باوک و ژینگەی ئاژەڵ و ڕێزگرتنی بەرامبەر،  پێویستمان بەکەناڵی نیشتیمانی هەیە تایبەت بێت بەم بابەتە بۆئەوەی هۆشیاری لایەنی  پەیوەندیدار لەوکەناڵەوەپەخش بکرێت، پشت بەکەسانی ئەکادیمی ببەسترێت، پسپۆڕانی دەروونی  و کۆمەڵایەتی لەناوەندەکانی خوێندن  دابمەزرێن.

ئامادەکردنی -  کامەران کەریم