سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ زایه‌ڵه: هه‌رێمی كوردستان تاسه‌ر ئێسقان دیكتاتۆرییه
(0)
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاشكرایده‌كات، تاسه‌ر ئێسقان هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی دیكتاتۆرییه ده‌سه‌ڵات نایه‌وێ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێت، ڕه‌خنه بگیرێت.
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه بۆچوونی خۆی سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لە بادینان ڕاگەیاند و وتی: هه‌ر چالاكوانێك بیه‌وێت كارێك بكات به‌دڵی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت.
ده‌قی وتوێژه‌كه:
هۆكاری ده‌ست به‌سه‌ر كردنی چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی له بادینان چییه ؟
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی: له‌وڵاتێكی وه‌ك كوردستان كۆمه‌ڵێك ڕێكخرا و چالاكوانانی مه‌ده‌نی له بواره جیاجیاكان ده‌ركه‌وتوون ئه‌مانه ده‌یانوێت ئه‌و به‌ناو دیموكراتیه‌ی له كوردستان هه‌یه گه‌شه‌یه‌كی پێ بده‌ن هه‌رێمیش بگاته ئاستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كرانه‌وه‌ی تێیدا زیاتره به‌داخه‌وه وه‌ك ده‌بینین له كوردستان ئه‌و ئیدیعایه‌ی كه ده‌كرێت سه‌باره‌ت به دیموكراتی ته‌نها ناوه بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی و كۆمه‌ڵێك لایه‌ن و خه‌ڵكی به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌ر چالاكوانێك بیه‌وێت كارێك بكات به‌دڵی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت.
پێتان وایه بۆچی ده‌سه‌ڵات بێ باكه له‌گرتن و ڕاوه‌دونان و به‌رده‌وام ده‌ستگیركردنی چالاكوانان؟
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی: هه‌میشه ده‌سه‌ڵات كه‌سانێكی ده‌یه‌وێت به‌دڵی ئه‌و بێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا قسه بكه‌ن نایه‌وێت كه‌س ڕه‌خنه بگرێت ده‌سه‌ڵات قوتی خه‌ڵكی داهاتی سه‌رزه‌وی ژێر زه‌وی ئه‌بات ڕێگه‌ش به‌كه‌س نادا ڕه‌خنه‌ی لێ بگرن.
ئه‌م دۆخه چ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر ئازادی و دیمه‌كراتی هه‌رێم هه‌یه ؟
ئه‌مانه ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی دیموكراسییه به‌ڵام تا سه‌ر ئێسقان وڵاتێكی دیكتاتۆرییه هه‌ركه‌س و لایەنێک ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى حیزبه‌كانی ئه‌وان هه‌ركارێك بكات ڕوبه‌ڕوی سزا ده‌بێته‌وه .
به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه چی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی: له هه‌موو شوێنێك ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت فشار بكات كۆتاییه‌كه‌ی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌ڕوات گه‌شته حه‌دی خۆی دڵنیابه مییله‌ت و چالاوانان پێیان قبوڵ ناكرێت .
ئه‌ركی هاوڵاتیان و چالاكانی سیاسی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م گوشارانه چین؟
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی: پێویسته خه‌ڵكی هۆشیار بكه‌نه‌وه ئاستی هۆشیاری خه‌ڵكی ئێمه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی پشتی پێ ببه‌سترێت، له وڵاته ئه‌وروپیه‌كان له ڕێگای سندوقی ده‌نگدان تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌و عه‌مه‌لیه دیمه‌كراتیه‌ی كه ناوی هه‌ڵبژاردنه خراوه‌ته ژێر پرسیاركه له هه‌ڵبژاردن ساخته و خیانه‌ت ده‌كرێت. پێویسته خه‌ڵك هۆشیار بكرێنه‌وه له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگان دا ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن یاخود به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن له‌هیچ شتێك نابێت بێده‌نگ بن .
سازدانی : كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: