دیدار و کۆبوونەوەی سه‌ركونسوڵی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی 30 كۆمپانیای بنهمازانستی ئەم وڵاتە + وێنە
/
اقتصادی
/
زایەڵە
ئێران
بنەمازانست
زایەڵە - سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی 30 كۆمپانیای بنه‌ما زانستی ئێران کۆبووەوە.
مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی شه‌وی یه‌كشه‌مه له‌سه‌ر دووشه‌مه 3ی ته‌مووزی 2022ی زاینی له بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری، میوانداری كرد له شاندی به‌ڕێوبه‌ران و نوێنه‌رانی زیاتر له 30 كۆمپانیای بنه‌ما زانستی ئێران كه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی دانش بونیان (بنه‌ما زانست) بۆ بازاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران سه‌ردانی سلێمانیان كردووه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ئاماده‌بوونی مه‌هدی قه‌لعه‌نویی به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زانست و ته‌نكنۆلۆجیا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانست و ته‌كنۆلۆجیای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران تیشكی خسته‌سه‌ر دوا بارودۆخی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت سنوری سلێمانی و زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كان بۆ به‌شداری كردن له بازاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان. شوشته‌ری به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توانا و ده‌رفه‌ته‌كانی كار له بواری ئابووری دانش بونیان (بنه‌ما زانست)، گوتی كه به‌شداری سه‌ركه‌وتوانه‌ی كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كان پێویستی به توێژینه‌وه‌ی ورد و زانستیه له‌سه‌ر بازار و هه‌روه‌ها ناسینی ركابه‌ره‌كان و هه‌وڵدان بۆ ناساندنی به‌رهه‌م و تواناكانی خۆیان له ڕێی ریكلامی كاریگه‌ر و سودوه‌رگرتن له توانا و ده‌رفه‌ته‌كان له ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی. به‌ڕێزیان ئاماده‌یی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ هه‌ر جۆره یارمه‌تی و راوێژێك به كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كان ده‌ربڕی.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كان تێبینیه‌كانی خۆیان و چه‌ندین پرسیاریان خسته‌ڕوو و سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران وه‌ك شه‌شه‌مین خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنۆلۆجیای ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕیاره رۆژی سێ شه‌مه به‌رواری 5 ی ته‌مووزی 2022ی زایینی له ڕێوڕه‌سمێك دا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی بكرێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌ی B2B له نێوان كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه ئێرانیه‌كان و كۆمپانیا و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی هه‌ینی به‌رواری 4 ی ته‌مووزی 2022ی زایینی به‌ڕێوه‌چوو.
تێبينيێك بنێرە: