لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەکێکدا

(0) / / کردستان / زایەڵە چەک پۆلیس


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنکەی کوردسات لەماڵێکدا لەشاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەرچەند پارچە چەکێکدا.
پۆلیسی  سلێمانی  ڕایگەیاند،   لەدوای ئەوەی ڕووداوێکی تەقەکردن لەسنوری بنکەی پۆلیسی کوردسات ڕوویداو هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو بەڕێز دادوەر فەرمانیدا بەپشکنینی ماڵێک لەسنورەکە ، سەرئەنجام تونرا لەناوماڵێکدا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچەچەکێکدا لەوانە
یەک کڵاشینکۆف
دوو تاپڕ
یەک ڕومانە
360 فیشەکی کڵاشینکۆف
30 فیشەکی دەمانچە
24 فیشەکی تاپڕ
21 مەخزەنی کڵاشینکۆف
یەک مەخزەنی حەفتاوپێنجی
دوو شانەی دەمانچە
یەک تاقم مەخزەن
یەک قەمە .
لەئێستادا تەواوی چەکەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم