بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران پارەی دیکە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جووتیاران پارە گەنم بازرگانی


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی نەوزاد شێخ کامیل ڕایگەیاند، بڕێکی تری پارە هاتۆتە سە رحسابی وەزارەتی بازرگانی وپیشە سازی کە بریتییە لە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی( ٢٠٢٢)بەم شێوەی خوارەوە:-

سلێمانی وهەڵەبجەی :- بڕی (٣٢،٦٠٠)سی و دوملیار و شەش سەد ملیۆن

هەولێر:-بڕی(٢٢)بیست و دوو ملیار دینار

دهۆک:-بڕی(١٤)چواردە ملیار دینار

لەپاش پشوەکانی جەزنی قوربان ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو دەکرێت ودەست بە دابەش کردن دەکرێت بەسەرجوتیاران بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی ئەوجوتیارە لە سایلۆ کان .

ئامادەکردنی-کامەران کەریم