روونکردنەوەیەک سەبارەت بەڕێگریکردن لە هاوڵاتیەک بۆ ناو ئیدارەی گەرمیان

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان یاسا


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ وەک هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ هەر هاوڵاتیەکی بەڕێز سەردانی بکات و بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئیدارەی گەرمیان لەڕوون کروونەوەیەکدا  ڕایگەیاند،   بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک بەناوی (ستار عەزیز) هاتووەتە پرسگەی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن کارمەندی پرسگەوە وەک رێکارێکی ئیداریی پرسیاری لێکراوە کە مەبەستی سەردانەکەی روون بکاتەوە، هاوڵاتیەکە ووتویەتی هیچ مامەڵەیەکی ئیداری نیە بەڵام تەنها هاتووە سەردانی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بکات، لەلایەن کارمەندی پرسگەوە ئەوەی پێ ووتراوە کە بەڕێز سەرپەشتیار بۆ کارێکی فەرمی دەرچوو لە ئیدارەی گەرمیان، بەڵام ئەو هاوڵاتیە سور بووە لەسەر ئەوەی بڕواتە ژوورەوە و بەو هۆیەشەوە هەڵە تێگەیشتن و بارگرژی لەنێوان هەردوکیاندا دروست بووە، بەداخەوە دواتر ئەو هاوڵاتیە ئەم بابەتەی ووروژاندووە کە گوایە بەهۆی ئینتیمای سیاسی رێگە نەدراوە بێتە ناو ئیدارەی گەرمیان.

 ئێمە لێرەوە رایدەگەینین لە رابردوودا ئەم هاوڵاتیە دەیان جار هاتوەتە ئیدارەی گەرمیان و کەس رێگری لێ نەکردووە، ئیدارەی گەرمیان وەک هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ هەر هاوڵاتیەکی بەڕێز سەردانی بکات و بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم