خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە پلە سەرباز


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ ٦ی تەموزی ٢٠٢٢، دوای رەزامەندی بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواو کردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کرد و  رێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر.
سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند کە کار کراوە بۆ تەواو کردنی خشتەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، موژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم