گەشتوگوزاری گەرمیان پلانی رۆژانی جەژن ئاشکرا دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە گەشتوگوزار هەرێم گەرمیان


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، پلانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بەمەبەستی پێشوازیکردن لەگەشتیاران ئاشکراکرد.

هێرش فەیزوڵا بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سبەینێوە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان لە زاڵگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیاندا لە پێشوازی گەشتیاراندا دەبێت بۆ  پێدانی رێنمایی و دابەشکردنی رێبەری بەسەر گەشتیارەکاندا.

وتیشی، شوێنە گەشتیارییەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ئامادەکراوە بۆ ئەو گەشتیارانەی لە ووڵاتی ئێران و پارێزگاکانی عێراقەوە دێنە ناو گەرمیانەوە، هاوکات شانبەشانی تیمەکانی گەشتوگوزار، خاوەنی کەپر و کۆمپانیا و شوێنە گەشتیارییەکان لە پێشوازی گەشتیارەکاندا دەبن بە مەبەستی رێنماییکردنیان.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، لەرۆژانی جەژنی قورباندا تیمەکانی گەشتوگوزار پشکنین بۆ هۆتێل و مۆتێل و چێشخانە و شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن بە مەبەستی دڵنییایی لە کوالێتی و شیاوییان بۆ گەشتیاران.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم