داوایەکی حەکیم لە بافڵ تاڵەبانی لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمار

(0) / / عراق / زایەڵە حەکیم بافڵ تاڵەبانی سەرۆک کۆمار کوردستان عێراق


Jul 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەمار حەکیم سەرۆکى هاوپەیمانى هێزە نیشتیمانییەکان داواى ڕێککەوتنى لایەنە سیاسییە کوردییەکان دەکات لەسەر کاندیدى پۆستى سەرۆک کۆمار، تا ڕێگەخۆشبکات بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ

ئەو وتانەى عەمار حەکیم لەمیانەى کۆبوونەوەیدا هات لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى کە تێیدا گۆڕانکارییەکانى پڕۆسەى سیاسی تاوتوێکرا.

حەکیم بەرپرسێکى کۆتایی هێنان بە بنبەستى سیاسی ئێستاى خستە ئەستۆى سەرجەم لایەنەکان و داوایکرد حکومەتێکى خزمەتگوزاریی نیشتیمانى پێکبهێنرێت دوور لە پشک پشکێنە

لاى خۆیەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی سوربوونی یەکێتی بۆ رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی بونیادنەرانە دووپاتکردەوە و رایگەیاند، بەشداریكردنی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان لە حكومەتدا فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیرییە و دەبێت هەموومان پێكەوە هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتر بدەین