ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئێران نموونەی سەربڵندی هێزی سیاسی ئیسلامە

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا خامنەیی ئێران شۆرشی ئیسلامی


Jul 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران، نموونەی سەربڵندی هێزی سیاسی ئیسلام لە ئاستی جیهانە.

ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ حاجیانی بیت‌الله الحرام، تەبایی و یەکگرتوویی موسڵمانان، بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی حەج وەسفکرد و ڕایگەیاند ئەگەر ئەم بنەما لەگەڵ بنەمای زیکر و مەعنەویت تێکەڵ بکرێت، دەتوانێت ئومەتی ئیسلامی بباتە لووتکەی عیزەت و سەعادەت.

وتیشی: حەج تێكەڵێکە لە دوو توخمی سیاسی و مەعنەوی و ئایینی پیرۆزی ئیسلام، تێکەڵێکی شکۆمەندی سیاسەت و مەعنەویەتە و نەیارانی گەلانی موسڵمان بە درێژایی مێژوو هەوڵیان بۆ سست کردنی ئەم دوو ئیکسیرە داوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی باسی لە بەرخۆدانی ئیسلامی کرد و فەڵەستینی بە ترۆپکی ئەم بەرخۆدانە ناوبرد و لوبنان و عێراق و یەمەنی بە نموونەی درەوشاوەی بەرخۆدانی ئیسلامی وەسفکرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی ئەم پەیامەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ ئەمڕۆ جیهان نموونەیێکی سەرکەوتوو و سەرفرازی لە دەسەڵات و هێزی سیاسی ئیسلام هەیە، ئەویش ئێرانە؛ سەقامگیری و سەربەخۆیی و پێشکەوتن و عیزەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕووداوێکی زۆر گەورە و پڕمانا و سەرنجڕاکێشە کە دەتوانێت ئەندێشە و هەستی هەر موسڵمانێک بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.