دوای جەژن هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی پارتی مەکتەب سیاسی


Jul 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە دوای جەژنی قوربان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی

ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی ڕاگەیاند،  بڕیاردراوە دوای جەژن کۆبوونەوەکانی نێوانمانم لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستپێبکەنەوە، کۆبوونەوەکەش لە ئاستی مەکتەبی سیاسی هەردوولا دەبێت.

وتیشی،  بابەتی گفتوگۆکان فراوانن و ئێستا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی عێراق گفتوگۆ دەکرێت، لەسەر ئاستی ناوخۆش هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بابەتە هەرە گرنگ و لە پێشەکانی گفتوگۆی نێوانمان دەبێت .

ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی فرەبازنەی یان یەکبازنەی هەڵبژاردن گرفتی بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان نییە، بەڵکو گرفتەکە ئەوەیە لە کوردستان نەخشەیەکی سیاسیمان هەیە و هەڵبژاردن بۆ هەموو گەلی کوردستانە، واتە هەر هاووڵاتییەک لە کەلارەوە تاوەکو زاخۆ و هەڵەبجە مافی هەیە دەنگ بە نوێنەری خۆی بدات، نەک بێیت و ئەو مافەی لێ زەوت بکەیت، بۆ ئەمەش پێویستە میکانیزمێک بدۆزرێتەوە.

ئەحمەد کانی لەبارەی گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت ،  بابەتەکە لەوەدا قەتیس نەبووە کە ئایا بە یەک بازنەیی هەڵبژاردن بکرێت یان فرەبازنەیی بێت؛ بەر لەوە کێشەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانمان هەیە کە پێویستی بە هەموارکردنەوەیە، هاوکات کێشەی پێکهاتەکان هەیە؛ ئەوان مافی خۆیانە نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە ئەو مافەیان لێ زەوت بکات .

ئاماەکردنی - کامەران کەریم