کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە مەرگ پۆلیس تەقەی مەرگ


Jul 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە قەزای کفری کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.

مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری  وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی دوازدە ئیمام بەناوی(چیا عوسمان محمد ) لەدایکبووی 1981 لەکاتی پشووی فەرمیدا لەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کفری بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا .

وتیشی، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەکەی فیشەکی لەدەست دەرچوەو بەری کەوتوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە .

ڕونیشیکردەوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .

ئامادەکردنی - کامەران کەریم