تاران: هەوڵی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی سەربازی و ئەمنی لە دژی ئێران سەرکەوتوو نابێت

(0) / / ایران / زایەڵە تاران ئێران ئیسرائیل ئەمریکا ناسر کەنعانی


Jul 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت ئەمریکا پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی لە ناوچە بکات.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە یەکەمین پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لەگەڵ هەواڵنێران، ئاماژەوەی بەوەش دا؛  ئەمریکا لە بەڵێنەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاشگەزبۆتەوە.

وتیشی: دیاری نەکردنی کات و شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانی ئەتۆمی بە واتا کۆتایی هاتنی دانوستانەکان نییە.

ڕاشیگەیاند: بەمزووانە کات و شوێنی دانوستانی ئەتۆمی دیاری دەکرێت و ئێران لەسەر ڕێگای دانوستانەکانە و تا ئەو کاتەی لایەنی بەرانبەرپابەندی دیپلۆماسی و دانوستان بێت، ئێرانیش جەخت لەسەر ئەم ڕێبازە دەکاتەوە.

وتەبێژە ئێرانییەکە جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەمریکا لە بەڵێنەکانی لەبارەی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاشگەزبۆتەوە.

وێڕای ئاماژەوە بەوەش کە ئەمریکا دەیەوێت بە دروشمی سیستمی هاوبەشی ئاسمانی، ئیسرائیل پەلکێشی نێو پرسی ئاسایشی ناوچە بکات، ڕایگەیاند؛ هەوڵی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی سەربازی و ئەمنی لە دژی ئێران سەرکەوتوو نابێت.