بەهۆی گرانفرۆشی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەر داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی بەنزین


Jul 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و گرانفرۆشی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی غاز فرۆشتنی حاجی ئەنوەر لە فولکەی مامە ریشە دادەخات.

نرخی غازی ماڵان هەشت هەزار و (500) دینارە، بەڵام غازفرۆشی حاجی ئەنوەر غازی بەنرخی (16) هەزار و (500) دینار فرۆشتوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

هەر غازفرۆشێکیش لەو نرخە دیاریکراوە زیاتر لە هاوڵاتیان وەربگرێت رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم