کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر: هیچ لەمپەرێک لە بەردەم ئەسپەردەکردنی تەرمی خوالێخۆشبوو عەلی قازی لە ئێران نەبووە و نییە

(0) / / ایران / زایەڵە عەلی قازی ئێران مەهاباد نەسروڵڵا ڕەشنودی


Jul 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، ڕایگەیاند هیچ لەمپەرێک لە بەردەم گواستنەوە و ئەسپەردەکردنی تەرمی خوالێخۆشبوو عەلی قازی لە ئێراندا بوونی نەبووە و نییە.
لە ڕاگەیێندراوی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەمەڕ بابەتی ڕێگەدان بە گواستنەوە و ئەسپەردەکردنی تەرمی عەلی قازی لە ئێراندا هاتووە:
پاش کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەلی قازی لە لایەن هەندێ کەسایەتی، پارت و کەسوکاری بنەماڵەی نابراو پێوەندیمان پێوەکرا و لەمەڕ ئەسپەردەکردنی خوالێخۆشبوو عەلی قازی لە ئێران پرسیار کرا، هەر بۆیە نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی وڵات لە هەولێر ڕایگەیاند بە سەرنجدان بە وەسیەتی کۆچکردوو بۆ ئەسپەردەکردنی لە خاکی ئێران و داواکاریی کەسوکاری بۆ ئەم مەبەسەتە، هەر بۆیە هیچ لەمپەرێک لە بەردەم گواستنەوەی تەرم و ئەسپەردەکردنی خوالێخۆشبوو عەلی قازی نەبووە و نییە و بنەماڵەی بەڕێزیان دەتوانن بە سەردان کردنی نێزیکترین کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە شوێنی کۆچی دوایی، خزمەتگوزاریی کونسوڵی بۆ گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ ئێران وەربگرن، هەر بۆیە وەکوو هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی ئێرانی کاروباری ئەوان ڕایی دەکرێت و دەتوانن لە ئارامگەی بنەماڵە یان هەر شوێنێکی دیکە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە خاک بسپێردرێن.
کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر