لە هەرێم کۆمپانیایەکى دیکەى نەوت کارەکانى رادەگرێت
/
کردستان
/
زایەڵە
هەرێمی کوردستان
نەوت
گاز
زایەڵە - کۆمپانیای ئێس جی ئێس SGS بواری خزمەتگوزاری نەوت (پشکنین) کارەکانی لە هەرێم ڕادەگرێت، لەسەر فەرمانى وەزارەتی نەوتی عێراق.
دەقی نامەکەی کۆمپانیای SGS:
بەداخەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانمان پێگەیشتووە کە سەرجەم چالاکی و خزمەتگوزارییەکانمان لە کەرتەکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق رابگیرێت.
ئێمە تێدەگەین کە ئەم بڕیارە کۆمپانیاکەمان و هەموو ڕکابەرەکانمان دەگرێتەوە کە لە هەرێمدا کاردەکەن.
ئەم فەرمانە لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە 59ی وەزارەتی نەوت/ لیژنەی باڵای راوێژكاری ژمارە 36ی حكومەتی عێراقە.
ئەوە تێگەیشتنی ئێمەیە جگە لە پابەندبوون بە فەرمانی وەرگیراو هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە و لە ئەنجامدا هەموو چالاکیەکانی کەرتی نەوت و گاز لە کوردستان رادەگرین.
بە پابەندبوون بەم فەرمانە، ئێمە چیتر لە دۆخێکدا نین کە داواکاری بۆ خزمەتگوزارییە نوێیەکان وەربگرین یان بەشداری لە تەندەری نوێدا بکەین.
ئێمە کارەکانمان ڕادەگرین، و ئەم نامەیە وەک ئاگادارییەک کاردەکات کە، بەهۆی قوة القاهرة (Force Majeure) ، ئێمە ناتوانین بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئێستا لە دوای ماوەی ئەو سێ مانگە کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست و پڕۆژەکانی ئێستامان دیاری کراوە. ئەمەش دەکاتە ٢١ی ئەیلول بەپێی بەرواری وەرگرتنی نامەکە.
بەردەوامبوونی کارەکان دژی فەرمانەکە کۆمپانیاکەمان و کارمەندەکانمان دەخاتە بەردەم سزای توند.
ئێمە لەگەڵ ئێوەگفتوگۆی چونییەتی رادەستکردنی خزمەتگوزارییەکان بەباشترین شیوە بە ئێوە یان لایەنی دیاری کراو دەکەین لەماوەی راگوزەردا.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: