زیاتر لە 40 جۆر کولەکەی بەرهەمهێناوە
(0) /
زایەڵە - جووتیارە نموونەیەکەی هەڵەبجە زیاتر لە 40 جۆر کولەکەی بەرهەمهێناوە و تۆوەکەی بەبێ بەرامبەر دەبەخشێتەوە .
ئازاد محەمەد ناسراو بە جووتیارە نموونەیەکەی هەڵەبجە نووسیویەتی، ئەمساڵ توانیمان زیاتر لە چل 40 جۆر کولەکەی جیاوازی چەندین وڵات بەرهەم بێنین. ئێستا سەرقاڵی دەرهێنان و وشککردنی تۆوەکەین و بڕیارمان داوە بۆ ئەمساڵیش تۆوەکە بەبێ بەرامبەر ببەخشینە زیاتر لە هەزار جوتیاری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: