ڕۆژنامه‌نوسێك بۆ زایه‌ڵه: به‌و بارودۆخەی له بادینان دروست بووه ڕه‌وشی ئازادی ڕاده‌ربڕین سنوردار كراوه
(0) /
ڕۆژنامه‌نوسێك له سنوری پارێزگای سلێمانی پێی وایه، ڕه‌وشێك له سنوری بادینان دروست بووه كه ئازادی ڕاده‌ربڕینی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سنوردار كردووه .
ئیسماعیل حەمه ڕه‌حیم ڕۆژنامه‌نووس له سنوری پارێزگای سلێمانی له وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، مه‌ترسی ئه‌م دۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ڕووی هه‌رێمی كوردستان ناشیرین ده‌كات.
ده‌قی وتوێژه‌كه .
هۆكاری ده‌ست به‌سه‌ر كردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له بادینان چییه ؟
ئیسماعیل حەمه ڕه‌حیم: ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له سنوری بادینان ئه‌وه‌ى كه پێده‌وترێت سنوری ئیداره‌ی زه‌رد كه دروست بووه بارودۆخێكی نه‌خوازراوه و ڕه‌وشی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌و ناوچه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سنوردار كراوه و له ئیتارێكی بچوكدا به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری ڕه‌وشه‌كه‌ن. ڕێكخراوه ناوخۆیه‌كانی لایه‌نی ناحكومی ئاگادارن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كراون په‌یوه‌ندیان به هیچ به‌لایه‌نێكی ده‌ره‌كیه‌وه نیه ئه‌و بڕیاره‌ی له باره‌یانه‌وه درا بڕیارێكی زۆر زۆر نایاساییه وه تۆمه‌ته بۆیان دروست كراوه. ئێمه‌ش له ڕابردوودا ئه‌زمونمان هه‌یه كه چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كاتێك له كاته‌كاندا كه ده‌ستگیر ده‌كرێن تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌كرێ ئه‌یانهێنه سه‌ر شاشه و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئیعترافیان پێده‌كرێت، ئه‌و جۆره له ئازادی سنوردار كردن دۆخێكی خراپ بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه ناشیرین ده‌كرێت .
بۆچی ده‌سه‌ڵات بێ باكه له‌گرتن و ڕاوه‌دوونان و به‌رده‌وام ده‌ستگیركردنی چالاكوانان؟
ئیسماعیل حەمه ڕه‌حیم: هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه هه‌نگاو به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت بنێت ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه ده‌نێت له به‌رامبه‌ر كێدا ده‌ینێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌دا ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه ده‌نێت كه بیانه‌وێت جۆرێك له ئازادی ڕاده‌ربڕین فه‌راهه‌م بكه‌ن بیانه‌وێت ده‌نگێك به‌رز بكه‌نه‌وه بلێن نابه‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته به‌و حكومه‌ته به‌و جۆره له یاسا له قه‌تیس دراوانه‌ی تا ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان یاساكانی ڕژێمی پێشووی به‌عس بووه ئه‌و جۆره یاسایانه‌ی له په‌رله‌مان ده‌رده‌كرێت له ئێستادا له په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێك زۆرینه‌ن ئه‌و لایه‌نانه به ویستی خۆیان پرۆژه یاساكان تێده‌په‌ڕێنن. یه‌كێك له پرۆژه یاسایانه كه كاتی خۆی به زۆرینه‌ی ئه‌و لایه‌نه ده‌رچووه كه ویستویه‌تی ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئازادی له قه‌تیس بدات. زۆربه‌ی زۆری ڕۆژنامه‌كان ته‌له‌فزیون و په‌یجه‌كان ئه‌كاونه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی فیعلی وه ڕێكخراوه حكومیه‌كان له زۆنی زه‌ردا نین ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگی ئازادن له‌و سنوره نه‌ماون ئه‌و ده‌نگانه كۆچیان پێ كراوه له هه‌ولێره‌وه بۆ بلشور و ناوه‌ڕاستی عێراق یاخود هاتونه‌ته پارچه‌كه‌ی تری هه‌رێمی كوردستان كه پێده‌وترێت سلێمانی .
ئه‌م دۆخه چ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر ئازادی و دیموكراسی هه‌رێم هه‌یه ؟
ئیسماعیل حەمه ڕه‌حیم: ئه‌م دۆخه مه‌ترسیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه ڕووی هه‌رێمی كوردستان ناشیرین ده‌بێت، ناكرێت مامۆستا بگیرێت تۆمه‌تی جاسوسی بخه‌یته پاڵی. ناكرێت ڕۆژنامه‌نووس بگریت تۆمه‌تی ده‌ستی ده‌ره‌كی بخه‌یته پاڵی، مامۆستا هه‌یه سێ مانگه ده‌ستگیر كراوه تازه سه‌رۆكی حكومه‌ت دێته سه‌ر شاشه و تۆمه‌تی جاسوسی ده‌خاته پاڵی، له یاسا به‌ركاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ده‌بێت ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت و تۆمه‌تی ئاراسته ده‌كرێت ده‌بێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلای بكرێته‌وه. ئه‌و 5 كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ فه‌رمانی زیندانی كردنی 6 ساڵیان بۆ ده‌رچووه زیاتر له 50 ڕۆژه له زیندانه‌كاندان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 45 كه‌سی تر تا ئێستا له زیندانه‌كاتدان به‌بێ دادگای كردن ماونه‌ته‌وه. ناكرێت خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆپیشاندان 6 ساڵ حوكم بدرێت. ناكرێت خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌وه كۆمێنتێكی نوسیوه 2 ساڵ زیندانی بكرێت. ناكرێت كه‌سێك وتارێكی نوسیوه له ئه‌كاونتێكی موته‌وازیعانه‌ی خۆی له فه‌یسبوك دا 5 ساڵ زیندانی بكرێت ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه چه‌نده مه‌ترسی ئابوری له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه ئازادی له‌قه‌تیس دان و ده‌م گرتنی ڕۆژنامه‌نووسان زیندانی كردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وكاتیوشایانه خه‌ته‌رو مه‌ترسی و شلۆقی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان هه‌یه .
به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه چی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
ئیسماعیل حەمه ڕه‌حیم: به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه وڵاتان به‌گشتی چۆن له‌سه‌ر سودان و ئه‌فغانستان سوماڵ هاتنه ده‌نگ و وتیان ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری تێدا نیه به‌و وڵاتانه‌یان وت كه ئه‌مانه مه‌ترسی ژیانی سه‌حه‌فیان، له‌سه‌ر هه‌یه چۆن سه‌حه‌فی ناتوانێ بچێت بۆهه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی به‌م شێوه‌یه. ڕۆژنامه‌نووس له هه‌ولێر كۆچیان كردووه ئه‌مانه ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی لێی ئاگادارن. مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م جۆره له هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕۆژنامه‌نووس و له‌گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی و مامۆستا مه‌ترسیه كه له‌وه‌دایه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ ڕۆژنامه‌نووس چالاكوانان بخرێته ژێر پرسیاره‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌وه .
ئه‌ركی هاوڵاتیان وچالاكانی سیاسی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م گۆشارانه چیه ؟
ئیسماعیل حەمه ڕه‌حیم: ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن پێویسته فشار دروست بكه‌ن بچن بۆ ناوه‌نده‌كانی میدیا جیهانیه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه بچن ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌دونیا ئاگادار بكه‌نه‌وه و كونسوڵخانه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان ئاگادار بكه‌نه‌وه. بچن له به‌غداد ئه‌م سكاڵایه بگه‌ییه‌نه ئه‌وێ له به‌غداد زیاتر له 100 وڵات كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه 37 كونسوڵخانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌توانن ئه‌و كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان ئاگادار بكه‌نه‌وه. به تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئه‌توانن فشار له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌م حكومه‌ته گوێ ناگرێت به فشار گوێی پێده‌گیرێت.
سازدانی: كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: