ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبونە

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆڕۆنا هەرێمی کوردستان


Jul 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی سەبارەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە 24 سەعاتدا 839 توشبووی نوێ بە ڤایرۆسەكە لەسەرانسەری هەرێم تۆماركراون.

بەجۆرێك 366 حاڵەتیان لە سلێمانی و 285 لە هەولێر و و 154 لە دهۆك و 16 لە ئیدارەی راپەڕین و 13حاڵەت لە ئیدارەی گەرمیان و 5 حاڵەتیش لە هەڵەبجە بوون.

هەروەها تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لە 24 سەعاتەدا یەك توشبووی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و ئەو حاڵەتەش لە هەولێر بووە.

هاوكات هەر لەو ماوەیەدا 576 توشبووش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و ئاماژەی بەوەداوە،  تادێت بەشێوەیەكی بەرچاو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا رووی لە زیاد بوون دەكەن و پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنمایی و رێكارەكانی خۆپارێزی بن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم