بەرپرسی باڵای سەربازیی ئێران: وەڵامی کوشندەمان بۆ هەر هەڵەیەکی دوژمن دەبێت

(0) / / جهان / ئێران محەمەد باقری ئەرتەش زایەڵە


Jan 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەستیان لە سەر پەلەپیتکەیە، هۆشداریی دا " وەڵامی کوشندەمان بۆ هەر هەڵەیەکی دوژمن دەبێت."

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە؛ ژەنەراڵ محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی وڵات، لە لێدوانێکدا لە کاتی بەسەرکردنەوەی یەکەکان و سیستەمی درۆنی ئەرتەشی ئێران، وێڕای بەرزنرخاندنی پێشکەوتنەکان لە بواری درۆن لە ئەرتەشدا، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر بێتو نەیاران بچووکترین هەڵە بکەن، بە دڵنیاییەوە هێزە چەکدارەکانی ئێران وەڵامێکی بەبڕشت و کوشندەیان دەبێت.

ڕاشیگەیاند: بە داخەوە لە ڕۆژانی دواییدا جموجۆڵی سوپای تیرۆریستی و تاوانکاری ئەمریکا لە ناوچەکەدا بینرا و هەندێ هەنگاو بۆ نمایشی هێز و دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر هەبوو، هاوکات هەندێ تۆمەتیان بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەستەوە و لە بەرامبەراد مەشق وڕاهێنان و مانۆڕی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و ئاسایشی وڵات بوو.

 ژەنەراڵ باقری ڕاشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ویستی هێرش بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ نییە، بەڵام لە بەرامبەر هەر چەشنە هەڕەشەیەکدا ئامادەیی تەواوی هەیە . دەستی هێزە چەکدارەکان لە سەر پەلەپیتکەیە و ئەگەر نەیاران بچووکترین هەڵە بکەن، بە دڵناییەوە هێزە چەکدارەکان وەڵامێکی بەزەبریان دەبێت.

کۆتایی/.