ئاماری جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌ 8 مانگی یەکەمی ئەم ساڵ ڕاگه‌یه‌ندرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە جیابوونەوە هاوسەران


8 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق :مانگی رابردوو زیاتر لە 16 هەزار 600 گرێبەستی هاوسەرگیری کراون و زیاتر لە 5 هەزار و 400 جیابوونەوەش هەبووە. 

لە 8 مانگی رابردووشدا زیاتر لە 200 هەزار هاوسەرگیری و 48 هەزار جیابوونەوە تۆمار کراون.
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنەکە لەو مانگەدا بەبێ هەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی عێراق 16 هەزار و 687 هاوسەرگیری و 5 هەزار و 402 جیابوونەوە هەبوون، واتە رۆژانە 538 هاوسەرگیری و 174 جیابوونەوە هەبووە.
 
به‌پێی زانیاریه‌كان لە 8 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا لە عێراق 200 هەزار و 531 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگەکان تۆمارکراون و 48 هەزار و 727 جیابوونەوەش هەبووە، واتە رۆژانە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان 821  گرێبەستی هاوسەرگیری و 199 جیابوونەوەش هەبووە.
 
کامەران کەریم