وادەی چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد دیاریكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە کوردستان


8 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە رەسمی وادەی چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد دیاریكرا کە بۆ مووچەی مانگەكانی ئاب و ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێمە.
 ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، وەفدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات.  
باسی لەوەشکرد، "ئامانجی سەردانی وەفدەکە بەدواداچوونە بۆ کۆی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق و، لە پێشینەی بڕیارەکانیش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە، بەتایبەت بۆ مانگەکانی ئاب و  ئەیلول-ی ئەمساڵ".

کامەران کەریم