31 پەرلەمانتار لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە نامەیەك ئاڕاستەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم دەكەن
(0) /
31 پەرلەمانتاری كوردستان، لەنامەیەكدا بۆ دادگای پێداچونەوەی هەرێم لەبارەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر بە سزادانی شەش ساڵ زیندانی بەسەر دەستگیركراوانی بادیناندا، سەرسوڕمانی خۆیان دەردەبڕن لەوەی كە بڕیارەكەی دادگای هەولێر هاوتای بۆچونی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بوە كە پێشوەختە بڕیاری داب‌و ئەم هاوڵاتیانە كاری گێرەشێوێنیان كردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ٣١ پەرلەمانتاری كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنامەیەكی كراوەدا بۆ دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان وتویانە"ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٦ی ٢ی ٢٠٢١، دادگای (تاوانەکانی ٢ی هه‌ولێر)، لە داوای ژمارە (٤٧/ج٢ / ٢٠٢١)، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هاوڵاتیان (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری، هاریوان عیسا) سەپاند، كه پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی داب‌و كه ئه‌م هاوڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكه‌ن‌و ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیاری دادگامان بینی، پێمان سه‌یربو سزاكان هاوتای بۆچونی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكردنن كه پێشتر‌و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی داب‌و!"
ئەوەشیان خستۆتەڕو"ئێمه كه له خواره‌وه ناومان هاتوه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و لابردنی هه‌ستی ستەملێکراوی له‌سه‌ر خۆیان‌و كه‌سوكاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه كراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بكه‌ن، چونكه ئەم سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و كاری سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه."
جەختیشیان كردۆتەوە "سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌ملێكراو ده‌زانین‌و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌رنه‌كرابو كه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تۆمەتبار به‌پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان‌و دواجار سته‌ملێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست‌و بڕیار‌و كاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی بەڕێز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و پارێزگاریكردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌كانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له كوردستان‌و به‌رپاكردنی دادگه‌ریی."
دەقی نامەكە...
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ دادگای (پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان)
دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچونه‌وه‌ی هه‌رێم:
ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٦ی ٢ی ٢٠٢١، دادگای (تاوانەکانی ٢ی هه‌ولێر)، لە داوای ژمارە (٤٧/ج٢ / ٢٠٢١)، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هاوڵاتیان (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری، هاریوان عیسا) سەپاند، كه پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی داب‌و كه ئه‌م هاوڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكه‌ن‌و ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیاری دادگامان بینی، پێمان سه‌یربو سزاكان هاوتای بۆچونی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكردنن كه پێشتر‌و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی داب‌و!
هه‌ربۆیه ئێمه كه له خواره‌وه ناومان هاتوه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و لابردنی هه‌ستی ستەملێکراوی له‌سه‌ر خۆیان‌و كه‌س‌و كاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه كراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بكه‌ن، چونكه ئەم سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و كاری سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه، هەروەها سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێكراو ده‌زانین‌و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابو كه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تۆمەتبار به پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان‌و دواجار سته‌ملێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست‌و بڕیار‌و كاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی بەڕێز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و پارێزگاریكردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌كانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له كوردستان‌و به‌رپاكردنی دادگه‌ریی.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. عەبدولستار مەجید.
2. لوقمان وەردی.
3. عەلی حەمەساڵح.
4. د.کازم فاروق.
5. ئەبوبەکر هەڵەدنی.
6. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی.
7. هاوڕێ مەلا ستار.
8. د.شایان عەسکەری.
9. عەباس فەتاح.
10. سەرچنار ئەحمەد.
11. شیرین ئەمین.
12. مژدە مەحمود موحەممەد.
13. عوسمان کانی کوردەیی.
14. ڕۆژان شەهید حەمەڕەش.
15. کاروان گەزنەیی.
16. سەلمە فاتیح.
17. شیرین یونس.
18. سیپان سالم ئامێدی.
19. کاوە عەبدولقادر.
20. شنۆ شەهید ئەشقی.
21. هەڵز ئەحمەد موحەممەد.
22. زکری زێباری.
23. هەژان شەهید حەسەن کوێستانی.
24. دابان موحەممەد.
25. ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.
26. ڕوپاک ئەحمەد ڕەحمان.
27. موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.
28. د.هەورامان گەچێنەیی.
29. جەلال موحەممەد ئەمین.
30. بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
31. عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی.
١٧ی ٢ی ٢٠٢١ - هەولێر
تێبينيێك بنێرە: