مستەفا كازمى شاندێکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکە دەنێرێتە زاخۆ

(0) / / عراق / زایەڵە زاجۆ مستەفا کازمی


Jul 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق شاندێکى باڵا ڕەوانەى زاخۆ دەکات، دواى بۆردومانەکەى تورکیا کە بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران و 23 ى دیکەش برینداربوون.

سەعد مەعن سەرۆکى شانەى راگەیاندنى ئەمنى بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقى راگەیاند، بەفەرمانى مستەفا کازمى، وەزیرى دەرەوە و جێگرى فەرماندەى پڕۆسە هاوبەشەکان و سکرتێرى تایبەتى خۆى و فەرماندەى هێزەکانى پاسەوانى سنور، رەوانەى شوێنى بۆردومانەکەى تورکیا دەکرێن بۆ لێکۆڵینەوە و سەردانکردنى بریندارەکان.

بۆردومانەکەى تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخى گەشتیار بوو لە سنورى زاخۆ و ئەوانەى کوژران و برینداربوون گەشتیارى ناوەڕاست و خواروى عێراقن.