كێشەی دەرمان و ئامێرە پزیشكییەكان لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەكرێن
/
کردستان
/
زایەڵە
دەرمان
کوردستان
زایەڵە - وەزیرانی دارایی و تەندروستیی هەرێمی کوردستان جەخت دەكەنەوە، هه‌ریه‌ك له كێشه‌كانی (ده‌رمان و ئامێره پزیشكیه‌كان و گرێبه‌سته ته‌ندروستیه‌كان) به هه‌وڵی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بنه‌بڕده‌كرێن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی، به‌یانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی له سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و شاندی یاوه‌ری كرد.
باسی لەوەش كردووە، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات جه‌ناب نوری باسی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ته‌ندروستی و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه “كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه به‌رامبه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی، چونكه ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ره كه‌سوكاری ئێمه‌ن”.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە کۆتایدا باسیان له‌وه‌كرد كه هه‌ریه‌ك له كێشه‌كانی (ده‌رمان و ئامێره پزیشكییه‌كان و گرێبه‌سته ته‌ندروستییه‌كان) به هه‌وڵی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بنه‌برده‌كرێن.
تێبينيێك بنێرە: