گۆڕانكاری لە نرخی بەنزین لە سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە نرخی بەنزین کوردستان سلێمانی


Jul 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان دەكرێت، وتەبێژی بەنزیخانەكانی ئەو شارەش رایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخەكە، هەرسێ جۆری بەنزین دەگرێتەوە.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی، رایگەیاندووە، بڕیاردراوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەكەیەوە لە بەنزیخانەكانی سلێمانی كەمبكرێنەوە.

وتیشی:" تائێستا نرخی نوێی بەنزین دیارینەكراوە و نازانرێت چەند كەمدەكرێتەوە، هەر بۆیە پێنجشەممە كەمكردنەوەی نرخەكان رادەگەیەنین و كەمكردنەوەكەش هەرسێ جۆری بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر دەگرێتەوە".

لەماوەی رابردوودا، نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و سەرباری ناڕەزایی شۆفێران و داواكاری بۆ كەمكردنەوەی نرخەكە، تائێستا داواكارییەكەیان جێبەجێ نەكراوە.