دەستیگرکردنی سەرکردە و ئەندامانی تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە ئیسرائیل لە ئێران

(0) / زایەڵە تۆڕی سیخوڕی ئێران هەرێمی کوردستان ئیسرائیل


Jul 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ڕێکخراوی هەواڵگریی فرەماندەیی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران (فراجا) لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامانی تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە ئیسرائیلی ئاشکرا کرد.
ڕێکخراوی هەواڵگریی فراجا وێڕای ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆڕی سیخوڕیی سەر بە ئیسرائیل،  ڕایگەیاند: ئەندامانی ئەم تۆڕە سیخوڕییە بە هاندانی سەرکردەی یەکێک لە تاقمە جودایی خوازەکان کە پێشینەی دارەدەستیی بۆ ڕژێمی زایۆنی هەیە، لەگەڵ سەرپەلی ڕێکخراوی سیخوڕی مۆساد پێوەندییان گرتووە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم تۆڕە سیخوڕییە ٥ کەس بوونە و بە بەڵێنی هاوکاریی دارایی،  کاری کۆکردنەوەی زانیارییان لە ناوچە هەستیارییەکانی ئێران کردووە و هەر لە سەرەتای پێوەندیی گرتن، هەموویان ناسێندارن و دەستگیرکران.
هەروەها هاتووە: ئەندامانی تۆڕی سیخوڕی دەستگیرکراو، جگە لە کۆکردنەوەی زانیاری، کاری ئاگرتێبەردان لە شوێنەکان، نووسینی دروشم و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردووە و هەروەها ڕاهێنرابوون بۆ ئەنجامدانی چالاکی چەکدارانە و تێکدەرانە و پێش هەر چەشنە کردەوەیەک دەستیگر کراون.
فراجا ڕاشدەگەیێنێت لەم تۆڕە سیخوڕییە دەستبەسەر چەک و کەلوپەکی سەربازیی و کۆکردنەوەی زانیاری گیراوە.