سودانی هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشکرا کرد

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی کوردستان مووچە


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکوەزیرانی عێراق ھۆکاری نەناردنی موچەی بۆ ھەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت، ھۆکارەکەی کەمی پارە نییە بەڵکو رادەستنەکردنی داھات و ھەنگاونەنانە بۆ بە بانکیکردنی موچە.

محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیی نیشانداوە لەم ھەفتەیەدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی چوار لەلایەن بەغدادەوە بۆ ھەرێم کەمی پارە نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی ئەوەیە حکومەتی ھەرێم داھاتی ناوخۆی رادەستی بەغداد نەکردووە و ھیچ ھەنگاوێکیشی نەناوە بۆ بە بانکی کردنی مووچە.

لەلایەی ترەوە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھەموو رێکارەکانی تایبەت بە مووچەییان تەواوکردووە، بۆ گەیشتنی مووچەش، چاوەڕوانن بەغداد دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەواو بکات.

کامەران کەریم