لە سنوری ماوەت ئاگرێکی فراوان کەوتەوە

(0) / زایەڵە ماوەت ئاگر سووتان


Jul 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە سنوری ماوەت ئاگرێکی فراوان کەوتەوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی  ڕایگەیاند،   دوای ئەوەی هەواڵیان پێگەیشت کە لە سنوری گوندی ( هەنجیرە سورێ ) لە قەزای ماوەت ئاگرێك کەوتۆتەوە، دەست بەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر بە هاوکاری ئاگر کوژێنەوەی ماوەت و خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن ، لە ئەنجامدا بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە ( ٨ ) دۆنم پوش و پاوان و دەیان داری سروشتی و هەروەها ( ٢ ) دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتیان سووتان .

دوای لێکۆڵینەوە وبەدواداچوون توانرا هاووڵاتیەك بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسا بکرێت .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم