ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە مەعاش


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و تا بەرواری 20ی ئاب سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم شوێن مووچەی مانگی تەمموز وەربگرێت و سبەینێش وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 مووچە وەردەگرن.
لە خشتەکەدا هاتووە، وەزارەتی پەروەردە لە 8ی ئاب، خانەنشینیی شارستانی 14 و 15ی ئاب و خانەنشینیی پێشمەرگەش لە 19 و 20ی ئاب مووچە وەردەگرن.