سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە کۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیر مەهدی شوشتەری


Feb 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە بۆنەی سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی وەکوو ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، پیرۆزبایی لە عەلی باپیر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مامۆستا عەلی باپیر لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی هەمدیسان وەکوو ئەمیر هەڵبژێردرایەوە.
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی کە عەلی باپیر ئەمیر کۆمەڵی ئیسلامی کرد.
دەقی پەیامەکەی مەهدی شووشتەری:
بسم اللە الرحمن الرحیم
بەڕێز جەنابی شێخ علی باپیر
سڵاو و رێز
لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی جەنابتان وەک ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامانی حزب دەکەم و لە یەزدانی مەزن سەرکەوتن و سەرفرازی خۆتان و هاوسەنگەرانتان لە گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ دەخوازم.
هیوادارم بە یارمەتی جەنابتان بینەری پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پەیوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق لە رەهەندە سیاسی، ئابووری و رۆشنبیریەکاندا بین.
مەهدی شوشتەری
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی