1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران داعش تەکفیری تیرپر موحەڕەم


Aug 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک دەستگیرکردنی ئەندامانی تاقمێکی تیرۆریستی تەکفیری – داعشی لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێراندا هاتووە: "پیلانی تیرۆریستانی تەکفیری – داعشی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە نێو خەڵکی تازیەباری ڕێوڕەسمەکانی موحەڕەم بە وشیاری و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پووچەڵ کرایەوە."
ئاماژە بەوەش دراوە کە "ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی کە لە پاش شکستەکەی ئەم دواییە لە پیلانی تەقاندنەوەی ناوەندێکی هەستیاری ئێران لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆمەڵەوە، هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەو شکستەی دەدا، ئەمجارە هەوڵی داوە لە ڕێگای تاقمێکی تەکفیری – داعشییەوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە نێو خەڵکی تازیەباری حوسێنی هەنگاو بنێت."
هەروەها هاتووە؛ "ئەم پیلانەی تیرۆریستانی تەکفیری – داعشی بە هەوڵ و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران شکستی هێنا."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو تیرۆریستانەیان لە تورکیا و عێراقەوە خستبووە ژێر چاودێریی ورد و ئەوانیان لە دوو ناوچەی ڕۆژئاوا و باشوری وڵات دەستگیر کرد.
هەروەها سەرجەم کەرەستەکانی تیرۆریستەکان لە تەقەمەنی، چەک و کەرەستەکانی پەیوەندیکردن دەستیان بە سەردا گیراوە.