سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

(0) / جهان


Feb 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

نەسروڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر  بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر وەک ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق برووسکەی پیرۆزبایی بۆی نارد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم پەیامەدا هاتووە:

"بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر،بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی چوارەم و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەکوو ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و هەموو ئەندامان و لایەنگران و خەڵکی بەشەرەف و موسڵمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم.

هیوادارم لە لەبەر لوتف و مەرحەمەتی خوای گەورە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر سەرکەوتنی بەڕێزتان و یەکیەتی و هاودڵی نێوان حزب و لایەنەکان و بنەبڕکردنی تیرۆریزم و گەشە و بەهێزبوونی ئەو حزبە و هەروەها هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا، بێتە کایەوە.

نەسروڵا ڕەشنوودی

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر