فەرماندەی فەیلەقی قودس؛ پلانمان داڕشتووە بۆ وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا

(0) / / ایران / زایەڵە فەیلەقی قودس ئیسرائیل ئەمریکا ئیسماعیل قائانی


Aug 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپاسی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پلانیان ھەیە لە کاتی گونجاودا وەڵامی تاوانەکانی ئیسرائیل بدەنەوە.

لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند پلانیان داڕشتووە بۆ وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە وەڵامدانەوەکان لە کاتی خۆی و یەکلاکەرەوە دەبێت.

لیوا قائانی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند؛ ئاسایشی ئیسرائیل لە پاشەکشەدایە و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە سەنگەرەکانی بەرگریکردن.

ئاشکراشی کرد؛ حزبوڵای لوبنان سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە بۆ ئاراستەکردنی ھێرشێکی گەورە، بۆ سەر ئیسرائیل و سڕینەوە یەکجارەکی قەوارەکەی.

فەرماندەی فەیلەقی قودس جەختیشی کردەوە؛ ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی سەنگەرەکانی بەرگریکردن لە دژی ئیسرائیل.

قائانای باسی لەوەش کرد، ئێران ئامادەی جەنگێکی بەردەوامە لەپێناو پەکخستنی توانا سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل.