وەزارەتی دەرەوەی عێراق: زمانی توندوتیژی کیانی زایۆنستی تەنها خوێنڕشتن بەدوای خۆیدا دێنێت

(0) / / عراق / عێراق زایۆنی ئیسرائیل ئیدانە


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ئیدانە کرد.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا جەختی کرد: عێراق ئیدانە و نەرازیبونی خۆی لەهەمبەر هێرشی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەڕدەبرێت کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی فەلەستینی کە یەکێک منداڵە شەهید بووە، لە گەڵ برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.
هەروەها وتی: زمانی توندوتیژی کە کیانی زایۆنستی بەکاری دەهێنێت تەنها خوێنڕشتن بەدوایێ خۆیدا دێنێت و رەوشێکی ئاڵۆز بەرپا دەکات هەروەها هیچ ئەنجامێکی نابێت جگە لە ئاڵۆزیەکان و نەبوونی چارەسەری.